دواین زانیاری سەبارەت بە پشكی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەدا
  2021-02-19       688       

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لەلایەن كوتلە شیعییەكانەوە راسپێردراون بۆ یەكلاكردنەوەی دەقی بەدیل سەبارە بە پشكنی هەرێم بەردەوام لەسەر خەتن و بەرەوپێشچونی باش هەیە بە ئاڕاستەی ئەوەی هەفتەی داهاتو پشكی هەرێم لە بودجەدا یەكلاببێتەوە.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لە لایەن کوتلە شیعیەکانەوە راسپێردراون بۆ یەکلاکردنەوەی دەقی بەدیل سەبارەت بە پشکی هەرێم بەردەوام لەسەر خەتین، دوێنێ سەرۆکی کۆماریان بینیوە، بە گوێرەی ئەو دیدارە بەرەوپێشچونێکی باش هەیە بە ئاڕاستەی ئەوەی هەفتەی داهاتو گرێی پشکی هەرێم لە موازەنەدا یەکلاببێتەوە و هەردو لا لەسەری کۆکبین و دەنگی لەسەر بدرێ."

ئاشكراشكیردوە"ماددەیەک کە وەک هاوپەیمانی هیوا جێگیرمانکردوە لە قانونی موازەنەدا ئەوەیە ک هەر پارەیەک بۆ هەرێم بێت، دەبێ ئەولەویەتی یەکەم بۆ موچە بێت پێش هەر بوارێکی تر، بۆ مێژو دەیڵێم لە هەمو ئەو ماددانەی کە لەبەرژەوەندی موچەخۆران و بوارەکانی تر جێگیرمان کردوە نوینەرەکەی یەکێتی هاوکار و پشتیوانمان بوە."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"دواکەوتنی موازەنە تەنها یەکێک لە هۆکارەکان پشکی هەرێمە، هۆکاری سەرەکی ئەوەیە بەشێک لە کوتلە شیعیەکان دەیانەوێ بە موازەنە قۆڵی کازمیی بابدەن و نایانەوێ ئاسان و خێرا ئەو پاسە بدەنە حکومەتەکەی."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×