لە عێراق ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا بەردەوامە لە هەڵكشان
  2021-02-19       272       

بەپێی بەیاننامەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا بەردەوامە لە هەڵكشان، بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 24 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون هاوكات 16 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 48 هەزارو 990 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 24 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 802 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە هیچیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نەبون.

ماوەی چەند رۆژێكە تۆماری رۆژانەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە عێراق روی لە هەڵكشانەو رۆژی دوشەممەش وەزیری تەندروستی عێراق تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاوی ئاشكراكرد. لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراقیش چەند بڕیارێكی نوێی بۆ توندكردنەوەی رێكارەكانی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا راگەیاندون كە بەشێكیان لەدوێنێ پێنجشەممەوە چونە بواری جێبەجێكردن لەوانەش قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 661 هەزار و 477 كەس و لەوانە 13 هەزارو 232 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 614 هەزارو 529 كەسیان چاكبونەتەوەو 33 هەزارو 716 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 324 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×