2021-02-19   614     
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجهكانی بۆ وەرگرتنی کارمەندانی ئۆفیسی هەرێمی كوردستانی کۆمسیۆن بڵاوكردهوه.
ئاوێنه: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لهڕونكردنهوهیهكدا مەرجەکانی دەستنیشانکردنی کارمەندانی گرێبەستی رەوانەی ئۆفیسی هەرێمی کوردستان کردووەو تیایدا ئەو کارمەندانە دەستنیشان دەکرێن بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان و دابینکردنی پێویستیەکانی کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان و وەکو ئامادەکارییەك بۆ هەڵبژاردن.
بەپێی نوسراوەکەی کۆمسیۆنی عێراق لە نزیکترین کاتدا گرێبەست بۆ ئەو کارمەندانە دەکرێت و مەرجەکانیش بریتین لە:
١- پێویستە ئەو کەسە بڕوانامەی ئامادەیی یان سەروتری هەبێت.
٢- پێویستە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ کۆمسیۆن هەبووبێت یاخود گرێبەستی هەبووە، بەڵام بەبێ لێپێچینەوە دوورخراوەتەوە.
٣- پێویستە شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت و توانای تایپکردنی هەبێت.
٤- پێویستە خۆی تەرخانبکات بۆ کاتی دەوامکردنی بەپێی ئەو کاتەی کە ئۆفیسەکەی بۆی دادەنێت.
٥- پێویستە تەمەنی لە ٣٨ ساڵ تێپەڕی نەکردبێت.
٦- پێویستە ئەو کەسە سەربەخۆبێت و سەر بە هیچ لایەنێك نەبێت.
٧- ئەو کەسە لەلایەن دادگاوە سزا نەدرابێت و لە هیچ تاوانێکەوە تێوەنەگلابێت.
٨- ناوبانگێکی باش و رەوشتێکی بەرزی هەبێت.
٩- نابێت کاری تری هەبێت یاخود فەرمانبەری شوێنێکی تربێت.
١٠- ئەو کەسە پێویستە رەزامەندی دەربڕێت بەوەی کە تەنیا بۆ دوو مانگ گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت.