مەسرور بارزانی: داوا لەهەموو لایەک دەکەم رێز لەسیستەمی دادوەریی بگرن
  2021-02-19       556       
مەسرور بارزانی
مەسرور بارزانی داوای‌ "ڕێزگرتن" له‌سیستەمی دادوەریی هەرێمی کوردستان ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی سەربەخۆو بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجامبدات".

ئاوێنه‌: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەتویتێکدا نوسیویه‌تی‌، "داوا لەهەموو لایەک دەکەم رێز لەسیستەمی دادوەریی لەهەرێمی کوردستان بگرن بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی سەربەخۆو بێ دەستوەردان کارەکانی ئەنجامبدات".

ئه‌و په‌یامه‌ی‌ مەسرور بارزانی پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ دادگای‌ 2ی‌ هه‌ولێر پێنج ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی‌ بادینانی‌ به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادا، بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.

له‌نوێترین كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا، ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌عێراق‌و ‌هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، "بەوردی چاودێری دەستگیرکردن‌و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانمان کردووە. ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین‌و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و بەردەوامیش دەبێت لەسەری."

راشیگه‌یاند‌، "کۆمەڵگه‌ دیموکراتیەکان ڕێز لەئازادیی ڕادەربڕین دەگرن‌و پشتیوانی لەتوانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بەبێ ترس لەتۆڵە لێسەندنەوه."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×