ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكرێت، دوای گەیشتن بە رێككەوتن سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم، رۆژی پێنجشەممەی داهاتو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت.
ئاوێنە: سادق مەدلول، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، ئاشكرایكرد كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم گەیشتونەتە نیمچە رێككەوتنێك لەبارەی هەناردەكانی نەوتی هەرێم و پشكی هەرێم لە بودجەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی نیمچە رێككەوتنەكە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ دەكات و ئەو بڕە نەوتەی دیكەی هەرێم كە بەرهەمدەهێنرێت بۆ تێچوی بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی ناوخۆ لە هەرێم تەرخان دەكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای داڕشتنەوەی رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی كۆتایی، پێشبینی دەكرێت رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت و پەسەندبكرێت.