عەمار حەكیم لەشاری سلێمانییە
  2021-02-20       417       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 20-2-2021، عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی.

ئاوێنە: عەمار حەكیم لە فڕۆكەخانە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییەوە پێشوازی لێكرا.

دوای گەیشتنی بە فڕۆكەخانە، عەمار حەكیم سەردانی مەزاری مام جەلالی لە دەباشان كرد.

 بڕیارە لە سەردانەكەیدا بەشداری مەراسیمێك بكات كە بۆ یادی 18 ساڵەی كوژرانی سەید محەمەد باقر حەكیم سازكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×