پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ ئەو ناوچانەی كە ئەمڕۆ بەفریان لێدەبارێت
  2021-02-20       1001       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و شوێنە بەرزەكانی ناو شارەكاندا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەكشەممە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێرو دهۆك بەدرێژایی كاتەكان هەوری و باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەو پارێزگایانە و شوێنە بەرزەكانی ناو شارەكانیاندا.

هەروەها كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە كە ئاسمانی سبەی پارێزگاكانی هەرێم نیچمە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییەكان و هەروەها بەفر بارین بۆ سبەینێش لەناوچە سنورییەكان بەردەوام دەبێت بەڵام بەڕێژەی كەمتر.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×