2021-02-20   163     
وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزارو 273 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 13 كهسیش بههۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دواین ئامارهكانی تایبهت به كۆڕۆنای ڕاگهیاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزارو 273 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له بهرامبهردا ڕێژهی چاكبونهوه هەزارو 978 كهس بووه، بههۆی كۆڕۆناوه له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردو 13 كهس گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژهی زۆری توشبوان له پارێزگای بەغدا بووه كه ژمارهیان 263 توشبوه، هاوكات كهمترین ڕێژهی توشبونیش له پارێزگای ئەنبار بووە كه 3 كهسه، زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای كەربەلا بووە كە 4 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.