ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌عیراق رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كی توندوتۆڵه‌وه له‌باكووری به‌غدای پایته‌خت، هێزه‌كانیان توانیویانه به‌ناو والی تارمیه‌ی تیرۆرستانی داعش بكوژن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌كه كه‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی شوباتی 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه هێزێكی سه‌ر به‌فه‌وجی تارمیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌كه‌ونه شه‌ڕه‌وه‌و له‌ئاكامدا 3 تیرۆرست ده‌كوژرێن.
هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیش ده‌كوژرێن و سیانی تریشیان لێ بریندار ده‌بێت، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راگه‌یه‌نراوه شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.