پەنتاگۆن پلانی هەیە هێز ڕەوانەی عێراق بکات
  2021-02-20       588       

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ( پەنتاگۆن) پلانی هەیە لەچوارچێوەی ئەرکی ناتۆ بۆ پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێز ڕەوانەی عێراق بکات، ئەوەش بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی چەکدارانی داعش.  
  
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵیی "سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی ، جێسیکا ماکنۆڵتی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، "ئەمەریکا بەشێوەیەکی کارا بەشداردەبێت لە پێکهێنانی ئەو هێزەی کە بڕیارە ناتۆ بەمنزیکانە ڕەوانەی عێراقی بکات و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پشکی خۆی لەوهێزە پڕدەکاتەوە.  

ئەوەشی وتووە، "بەمەبەستی شکستهێنان بە ڕێکخراوی داعش لە هەماهەنگی تەواودا دەبین لەگەڵ عێراق و ناتۆ و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی".  

ناردنی هێزە لەلایەن ئەمەریکا و بۆعێراق لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، ژمارەی سوپای وڵاتەکەی لەعێراق بۆ دوو هەزار 500 سەرباز کەمکردەوە، بەڵام لەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق و هەروەها بەردەوامیی هێرشە موشەکییەکان بۆسەر ناوچە جیاوازەکان لە عێراق ناتۆ ئەو بڕیارەیدا.    

  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×