مالیکی: سیستەمی نوێی هەڵبژاردنەکان دەبێتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا
  2021-02-21       444       
سەرۆکی هاوپەیمانیەتیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، سیستەمی نوێی هەڵبژاردنەکان دەبێتە گەورەترین بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسیدا، چونکە ئەو یاسایە پەرلەمانێک بەرهەم دەهێنێت کە یەکگرتوو نابێت.

ئاوێنە: نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیەتیی دەوڵەتی یاسا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی یاسا دژی چاودێریکردنی هەڵبژاردن نیە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام دژی ئەوەیە دەستوردان بکرێت لەو هەڵبژاردنەکەدا چونکە ئەوە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان بەشێک لەو فراکسیۆنانەی دەتوانن هەڵوێست وەربگرن، نامێنن و ئەوان پشتیوانی ئەو بۆچونە بوون کە هەر پارێزگایەک بکرێت بە دوو بازنەی هەڵبژاردن.

پەیوەست بەداوای بەشێک لەلایەنەکانیش بۆ جێگیرکردنی سیستەمی سەرۆکایەتی لەعێراق سەرۆکی هاوپەیمانیەتیی دەوڵەتی یاسا ئەوەی خستەڕو، هەرچەندە ئەوانیش باوەڕیانوایە ئەو سیستە باشترە، بەڵام جێبەجێکردنی لەئێستادا ئەستەمە چونکە سوننە و کورد بە گۆڕینی سیستەم رازی نابن و پێکهاتەی شیعەکانیش نایانەوێت کورسی سەرۆک وەزیران لە دەستبدەن.

نوری مالیکی پەیوەست بەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لەعێراق وتی، پەیوەستکردنی خواستی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە بەکورد و سوننەوە راست نیە و "مەترسییە بۆ سەریان و ئێمە پێویستیمان بەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نیە، لەم بابەتەدا بڕیاری پەرلەمان شکێنراوە، من پێشبینی دەکەم ئیدارەی بایدن هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنێتەوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×