2021-02-21   349     
عیراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ڕایگه‌یاند: زیاتر 3 ملیۆن دۆزی ڤاكسینه‌كه ده‌گاته عیراق.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداریدا له هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی تووشبووان له نه‌وه نوێكه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ته‌میمی ڕاشیگه‌یاند: له نزیكه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆریش هاووڵاتیان پابه‌ندن به به‌ستی كه‌مامه‌وه.
ئاشكراشیكرد، تا كۆتایی ئه‌م مانگه پڕۆسه‌ی پێكوته‌ی ڤاكسینه‌كه بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و به ته‌مه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات و 3 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆزیش ده‌هێنرێت.