ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: 3187 توشبو، 27 گیانلەدەستدان
  2021-02-21       519       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 187 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و هاوكات 27 توشبوی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 41 هەزارو 161 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 187 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە دو هەزارو دو توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 27 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لەپارێزگای هەولێر و یەكێكیشیان لە پارێزگای دهۆك بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 667 هەزار و 937 كەس و لەوانە 13 هەزارو 272 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 618 هەزارو 509 كەسیان چاكبونەتەوەو 36 هەزارو 156 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 329 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×