ئەردۆغان پەکەکە لەناو ئەمریکاش ڕۆڵی هەبووە لە هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەو وڵاتە
  2021-02-22       1096       
سەرۆک کۆماری تورکیا گلەیکرد کە ئەمریکا و ناتۆ وەک هاوپەیمانی وڵاتەکەی هاوکارییان نەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە، لە کاتێکدا پەکەکە لەناو ئەمریکاش ڕۆڵی هەبووە لە هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەو وڵاتە.

ئاوێنە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتا وتاریدا سەبارەت بە دۆستایەتی وڵاتەکەی و ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ” ئێمە سەردەمێکمان تێپەڕاند کە تێیدا دۆستی ئێمە و ئەمریکا بە شێوەی جیدی تاقی کرایەوە، ئێمە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە لە ناتۆ، بۆ شەڕ لەگەڵ پەکەکە پاڵپشتی نەکراین، لەکاتێکدا پەکەکە مەترسییە بۆسەر جیهان”.

لە وتەکانی سەرۆککۆماری تورکیادا هاتووە، “پەیوەندی لقی پەکەکەی سوریا / یەپەگە، لەگەڵ ئەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس دەرکەوتووە و جارێکی دیکە ئەوە سەلماندنی کە تیرۆر لەگەڵ مرۆڤایەتی و دیموکراسی دوژمنە”.

کۆی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا جگە لە پەیوەست بە ڕوسیاوە، هەمووی لەسەر کوردانی ڕۆژئاوایە و ئەو هاوکارییەیە کە ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەنێرێت.

تورکیا هەمیشە بە ئەمریکا دەڵێت یەپەگە و پەکەکە جیاوازیان نییە و ئەمریکا لەسەر ئەوە ناکۆکە لەگەڵ تورکیا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×