هەپەگە وێنه‌ و ناسنامەی شەهیدانی گارەی بڵاوكرده‌وه‌
  2021-02-22       1359       

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی گەریلا شەهیدەکانی بەرخودانی گارەی بڵاوکردەوە، کە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە هاتووە:”فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ١٧ی شوباتدا لە راگەیاندراوێکدا ئەنجام و ئاماری هێرشی داگیرکەریی ١٠ – ١٣ی شوباتی بۆ سەر گارە بۆ رای گشتی و گەلەکەمان بڵاوکردەوە و رایگەیاندبوو، لە دوای روونبوونەوەی ناوەکانیان ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە”.

ناسنامەی شەهیدەکان بەمشیوەیەیە:

نازناو: ئەرداڵ ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: ئەرسەلان خانیزادە

شوێنی لە دایکبوون: کۆتول-لە پارێزگای ئورمیە

ناوی دایک و باوک: ئەسمەر – محێدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: شۆڕش بەیتوشەبابت
ناو و پاشناو: کامەران ئاتامان
شوێنی لە دایکبوون: شرناخ
ناوی دایک و باوک: نازدار – سەبری
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: جودی سەرحەد

ناو و پاشناو: نەدیم کلچ

شوێنی لە دایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: فەریدە – نەسیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: باوەڕ ئەلکێ

ناو و پاشناو: ئەرگین دورموش

شوێنی لە دایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: خەدیجە – سادی

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

***

نازناو: ئەرگەش رۆنی

ناو و پاشناو: سەفقان کایا
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: گوڵتەکین – محەمەد زەکی
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: ئاڤاڕەش وان
ناو و پاشناو: گۆکهان کۆل
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: نازیمە – سەدرەدین
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: رۆژهات موسیان
ناو و پاشناو: بایرام ئەلهامان
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئایتەن – شادین
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: خەیری چەولیک

ناو و پاشناو: ئەمرە ئۆردو

شوێنی لە دایکبوون: چەولیک

ناوی دایک و باوک: سدیقە – ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: خابور دێرک
ناو و پاشناو: جەبار ئیسماعیل محەمەد
شوێنی لە دایکبوون: دێرک
ناوی دایک و باوک: بەسێ – ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

 

نازناو: رێبەر کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئیبراهیم محەمەد عوسمان

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: زەهرا – محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

****

نازناو: دەلیل کۆبانێ
ناو و پاشناو: عەونی مەحمود
شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: زەلیخ – حیکمەت
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: سەیدۆ رەفیق
ناو و پاشناو: هۆگر نەسان
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین
ناوی دایک و باوک: مەولودە – مستەفا
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: سەیفی پۆڵات
ناو و پاشناو: فەرهاد ئاسڵان
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: فاتمە – ئیکرام
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە
****

نازناو: ئارهات ئامەد
ناو و پاشناو: محەمەد عەلی ئالگۆر
شوێنی لە دایکبوون: وان
ناوی دایک و باوک: رابیعە – رەمەزان
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٠ – ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ /  گارە

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە “هێرشی داگیرکەری بۆ سەر ناوچەی گارە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ دا دەستیپێکرد و شەوی ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ بە ڕاکردنی سوپای تورک کۆتایی پێھات، لە ئەنجامی بەرخودانی قارەمانانەی هاوڕێیانی شەهیدماندا، لە گۆڕەپانی جەنگدا گورزی قورس و دژوار لە سوپای تورک درا، لوتی سوپای تورک لە زەوی درا و تێکشکێنرا و وانەیەکی مێژوویی دادرا، لە کامپی دیلەکاندا ئەفسانەیانە بەرەنگارییان کرد و شەهید بوون”.

ڕاشیگەیاندووە “لە ١٠ی شوباتدا یەکێک لەو فەرماندانە، کە زۆر زوو هەستی بە هێرشە داگیرکەرییەکە کرد، هاوڕێمان شۆڕش بەیتوشەبات بەرپرسی کامپی دیلەکان بوو، کاتێک هەستیان پێکرد، ئەو شوێنەی دەستنیشانکرد، کە دوژمنی داگیرکەری دەیەوێت تیایدا دابەزێت، بۆیە لەگەڵ هاوڕێکانیدا یەکەم گورزی کەمەر شکێنیان لە دوژمن دا، داگیرکەران کاتێک یەکەم گورزیان لێدرا کشانەوە و کامپی دیلەکانیان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرد، هاوڕێیانمان لە کامپی دیلەکاندا و لەژێر بۆردوومانی قورس و چڕدا بۆ پاراستنی کامپی دیلەکان و پاراستنی دیلەکان، ئیرادە و ئازایەتییەکی گەورەیان نواند و گورزیان لە دوژمنی داگیرکەر وەشاند و ئەو چەند ڕۆژە بە بەردەوامی و بێ ئەمان شەڕیان کرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە لە بەرامبەر شەڕڤانی لێهاتوو و پسپۆڕ و شارەزدا و ئیرادەی ئاپۆیی پۆڵاینی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێچارەکرابوو، جارێکیتر رووی نامەردانەی خۆی نیشاندایەوە و بە شێوەیەکی نامەردانە سێ ڕۆژ بۆردومانێکی چڕی کامپی دیلەکانی کرد و دواتریش گازی کیمیایی بەکارهێنا و هەوڵیدا لەو ڕێگەیەوە ئەنجامێک بەدەستبهێنێت، هاوڕێیانمان جودی سەرحەد، باوەڕ ئەلکێ، ئەرداڵ رۆژهەڵات، ئارگەش رۆنی و ئاڤارەش وان لە ژێر فەرماندەیی فەرماندەی گەورە، شۆڕش بەیتوشەباتدا تاوەکو دوا هەناسەیان بەرەنگارییان کرد و دوژمنی داگیرکەریان بە شێوەیەکی مێژووی تێکشکاند، وانەیەکی گەوڕەیان بە دوژمنی داگیرکەردا، لە ئەنجامی ئەو بەرخودانە ئەفسانییەدا ئەو هاوڕێیانەمان لەکامپی دیلەکاندا شەهید بوون”.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×