لە عێراق سێ هەزارو 864 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركران
  2021-02-22       354       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، سێ هەزارو 864 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و هاوكات 23 توشبوی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 43 هەزارو 229 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 864 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە دو هەزارو 236 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 23 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان لەپارێزگای هەولێر و یەكێكیشیان لە پارێزگای دهۆك بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 671 هەزار و 801 كەس و لەوانە 13 هەزارو 295 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 620 هەزارو 745 كەسیان چاكبونەتەوەو 37 هەزارو 761 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 348 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×