حكومەتی هەرێم بەڕەسمی وادەی دابەشكردنی موچەی راگەیاند
  2021-02-22       1026       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 25ی ئەم مانگە بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی موچە، رایگەیاند"بێگومان دابەشكردنی موچە لە 25ی ئەم مانگە دەست پێدەكات و بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دابەش دەكرێت."

سەبارەت بە رێژەی لێبڕینی موچەش بۆ ئەم مانگە، وتەبێژی حكومەتی ئاماژەی بەوەدا كە "وردەكاری ئەم بابەتە بەپێی داهاتی بەردەست دەبێت و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم سەرپشكە لەوەی كە داهاتەكە چەندەو بەپێی ئەو داهاتە موچە دابەشدەكرێت و ئەو پارەیەی كە تەرخان دەكرێت بۆ موچە بەپێی داهاتەكەیە، بۆیە ئەو بابەتە دەهێڵێنەوە بۆ وردەكارییەكانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتەكانی دیكەی پەیوەندیدار بۆ دەستنیشانكردنی بڕی تەمویلكردن ئێمە ناڵێین لێبڕین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×