چەند موشەكێك لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە
  2021-02-22       433       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، چەند موشەکێک لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، دو موشەكە لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانیان لێ كەوتبێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەردەوامەو دواتر وردەكاری بڵاودەكەنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×