هادی عامری داوا دەكات نێردە دێپلۆماتییەكان بپارێزرێن
  2021-02-23       366       
سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح داوا دەكات، “دەزگا ئەمنییەكان بە كاری خۆیان هەستن و نێردە دێپلۆماتییەكان بپارێزن”.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاندووە، “بە توندیی ئیدانەی دووبارە هێرشكردنە سەر نێردە دێپلۆماتكارەكان و تیرۆركردنی هاوڵاتییانی سڤیل دەكەین، لەژێر هەر چەترێكدا ئەنجامدانی ڕەتكراوەیە”.

هادی عامری ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستە دەزگا ئەمنییەكان بەكاری خۆیان هەستن لە پارێزگاریكردن لە نێردە دێپلۆماتكارەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە سەر حكومەتی عێراق پێویستە بە ئەركی خۆی هەستێت و شكۆی دەزگا ئەمنییەكان بپارێزێت بۆ ئەوەی بەكاری خۆیان هەستن”.

ئەو ڕاگەیەندراوەی هادی عامری پاش ئەوە هات، شەوی ڕابردوو سێ موشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغداد كران
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×