لێخۆشبوونى 10%ی قه‌رزى كاره‌با لە سلێمانی كۆتایی دێت
  2021-02-23       275       
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، ماوەی پێنج ڕۆژ ماوە بۆ 10%ی لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بۆ هاوبەشەکانیان.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، ” لێپرسراوى فرۆشتنى وزه‌ ئاگاداری هاولاتییانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکاته‌وه‌ کە رۆژى 28/2/2021 لێخۆشبوون له‌ (10%) كۆتایی دێت و له‌ ڕۆژى دووشەممە 1/3/2021 رێژەی لێخۆش بوون ده‌بێت به‌(5%) .”.

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، “داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌هۆى گۆڕانكارى له‌ نرخى كاره‌با تەنها مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ی”.

بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی پارەی کارەبایان نەداوە و لایان کەڵەکە بووە، پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وەک هاندانێک بۆ بژاردنی قەرزەکان، هاوڵاتییان و هاوبەشانی ئاگادار کردبوویەوە ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەکانیان بدەنەوە ئەوا لە 10% لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×