پارێزگای دهۆك: رفاندن و شه‌هیدكردنی موحسن سیاری له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كەین
  2021-02-23       830       
پارێزگای دهۆك لەبارەی دەستگیرکردن و کوژرانی هاوڵاتییەک کە لای پەکەکە بە دیلگیرابو و لەمیانی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر چیای گارە گیانی لەدەستدا رایگەیاند، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و رفاندنی هاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، به‌ ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.

ئاوێنە: پارێزگای دهۆك لەبارەی گیانلەدەستدانی جوتیار موحسین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "رفاندن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردن و شه‌هیدكردنی جوتیار موحسن سیاری له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كەین، گرتن و زیندانیكردنی هاوڵاتیان به‌ته‌نها كاری داموده‌زگا دادوه‌ریه‌كانه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌نجامده‌درێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ش، به‌كارێكی نایاسایی و نامرۆڤانه‌ و به‌ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".

10ی ئه‌م مانگه‌، توركیا ئۆپراسیۆنی "چنگی هه‌ڵۆ-2"ـی به‌ به‌شداری 41 فڕۆكه‌ و زیاتر له‌ 2000 (دو هه‌زار سه‌رباز) بۆ سەر چیای گارە ده‌ستپێكرد، كه‌ ماوه‌ی چوار رۆژی خایاند، به‌ڵام به‌ر له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه‌ "سه‌خت بوه‌" نه‌یانتوانیوه‌ به‌رده‌وام بن.

پێشتر زاگرۆش هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە خەندان-ی راگەیاندبو، "لەمیانی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە، 13 هاوڵاتی کە دیلبون و لای پەکەکە بون لە بۆردومانی چڕی تورکیا کوژراون، یەکێک لەو کەسانەش جوتیار موحسین بو کە پەکەکە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیری کردبو".

مانگی حوزەیرانی 2019 میدیاکانی سەر بە پەکەکە بڵاویانکردەوە، "کەسێک بە ناوی جوتیار موحسین تاوانی سیخوڕی ئەنجامداوە و زانیاریی لەبارەی جێگەی گەریلاکان داوەتە تورکیا و فڕۆکەکانیش بۆردومانیان کردوە و دواتر لەلایەن گەریلاکانمانەوە دەستگیرکراوە"، بەڵام خێزانەکەی جوتیار تۆمەتی سیخوڕبونی رەتدەکەنەوە، باوک و دایکی دەڵێن، "بێتاوانبوە و لەلایەن پەکەکەوە بەدیلگیرابو"، لە ئۆپراسیۆنەکەی چیای گارە کوژرا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×