2021-02-23   781     
وته‌بێژی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری وڵاته‌كه‌ی كه پێشتر بلۆككرابو، وه‌ریانگرتوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ عێراق و عوممانیش له‌گفتوگۆدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌كانی دیكه‌ی ئێران.
ئاوێنە: عه‌لی ره‌بیعی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور و ژاپۆن گه‌یشتوه‌ته ڕێككه‌وتن، له‌گه‌ڵ عێراق و عومانیش گفتوگۆ ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره بلۆككراوه‌كانیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشور ڕایگه‌یاند، سه‌رمایه بلۆككراوه‌كانی ئێران پاش ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌درێته‌وه به‌و وڵاته.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی رابردو، عه‌بدولناسر هیمه‌تی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گه‌یشتوه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رمایه لۆككراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.