شۆڕش ئیسماعیل داوا ده‌كات هاوكارییه‌داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه
  2021-02-23       192       
شۆڕش ئیسماعیل
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوا ده‌كات هاوكارییه‌داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌میانه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبەشی ئه‌مریكا له‌عێراق‌و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل داوایكردووه‌ كه‌ موچە مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌بێت بۆ تەواوی هێزەکان بەبێ جیاوازی‌. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆڕهیس به‌ڵینیدا به‌زویی كار به‌و داوایه‌ بكه‌ن‌و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان، چارەسەرو ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌یێننه‌وه‌."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×