وتەبێژی حکومەتی عێراق پشکی هەرێم له‌پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌دا بە "گرێ کوێرە" ناو دەبات
  2021-02-23       1074       
حەسەن نازم
وتەبێژی حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان له‌ناو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌دا بە "گرێ کوێرە" ناو دەبات‌و ده‌ڵێت، جگە لەپشکی هەرێم رێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەموو بڕگەو مادەکانی پڕۆژە یاسا کراوە.

ئاوێنه‌: له‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، حەسەن نازم، وتەبێژی ڕه‌سمی‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جگە لەپشکی هەرێم رێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەموو بڕگەو مادەکانی پڕۆژە یاسای ئەمساڵ کراوە.

حەسەن نازم ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی هەرێم "گرێ کوێرەی" پڕۆژە یاسای بودجه‌ی‌ ٢٠٢١ی عێراقە.

هاوكات مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەكه‌دا رایگەیاند، ئابوری عێراق لەتشرینی یەکەم‌و دووەمی ساڵی رابردو گەیشتە ئاستی داروخان، بەڵام رێکارەکانی حکومەت لەبوارەکانی ئابوری‌و دژایەتی گەندەڵی توانی وا بکات  ئەو ئاستە مەترسیدارە تێپەڕێنن.

وتیشی‌، "پلانێکی ئابوری وردمان بەدەستەوەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوری عێراق.

ئه‌وه‌شی‌ وت، لەکۆتایی ئەم مانگەدا یەدەگی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی عێراق دەگاتە 4 ملیار دۆلار، ئابوری عێراق هەنگاو بەرەو باشتر دەنێت. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×