د. بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێرو بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجە بگەنە رێککەوتن
  2021-02-23       827       
د. بەشیر حەداد
د. بەشیر حەداد ده‌ڵێت،‌ ئومێد هەیە هەولێرو بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجە بگەنە رێککەوتن. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هێشتا کۆپی کۆتایی پڕۆژەیاسای بوجە نەگەیشتۆتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئاوێنه‌: د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئومێدی لێکنزیکبونەوە لەنێوان حكومه‌تی‌ عێراق‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم هەیە بۆ گەیشتن بەرێگە چارەیەکی گونجاوو هاوبەش بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

وتیشی‌، بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبواری دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەیاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا.

ئاماژەشی بەوەدا کە هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی پرۆژه‌یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021ی‌ عێراق، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەیشتۆتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×