ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: ژمارەی توشبوان زیاتر هەڵكشا
  2021-02-24       427       

بەپێی بەیاننامەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا زیاتر هەڵكشاوە بەشێوەیەك چوار هەزارو 306 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و هاوكات 13 توشبوی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 44 هەزارو 965 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 306 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە دو هەزارو 110 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 13 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: دوان لە دهۆك و یەك دانە لە هەولێر. 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 680 هەزار و 288 كەس و لەوانە 13 هەزارو 324 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 625 هەزارو 447 كەسیان چاكبونەتەوەو 41 هەزارو 517 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 377 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×