وەزیری تەندروستی عێراق: 300 توشبوی كۆرۆنای گۆڕاو لەنێو منداڵاندا تۆماركراون
  2021-02-24       421       

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، زیاتر لە 300 توشبوی كۆرۆنای گۆڕاو لەنێو منداڵان تۆماكراون.

ئاوێنە: حەسەن تەمیمی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە هێشتا بەرەوڕوین لەگەڵ ئاڵنگارییەكی گەورە كە لەبەردەم شەپۆلی دوەمی كۆرۆنا و دەركەوتنی كۆرۆنای گۆڕاوداین.

ئاماژەی بەوەشدا كە تەواوی رێكارەكانی پەیوەست بە هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنایان تەواو كردون و بڕە پارەی تەرخانكراو بۆ كڕینی ڤاكسینەكە، دابینكراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە وەزارەتەكەیان توانیویەتی بەشێوەیەكی باش روبەڕوی كۆرۆنا ببێتەوە رێژەی چاكبونەوە زیاترە لە لەسەدا 92و رێژەی مردنیش نزیكەی لەسەدا 1.9ی توشبوانە.

ئەوەشی خستەڕو كە وەزارەتەكەیان 14 هەزار قەرەوێڵەو زیاتر لە 12 هەزار ئامێری هەناسەدانی بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا دابینكردون.

ئاشكراشیكرد كە وەزارەتەكەیان تاوەكو ئێستا زیاتر لە 300 توشبوی كۆرۆنای گۆڕاوی لەنێو منداڵاندا تۆماركردون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×