هۆشیار عەبدوڵا: هەر تاوانێک پارتی بەناوی حکومەتەوە بیکا، یەکێتی و گۆڕان شەریکن لەگەڵیدا
  2021-02-24       817       

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان "دارشەق"ی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمن كە ئەو بە كابینەیەكی "ئەمنیی فاشیل" ناوی دەبات.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا وتی"لەپاڵ شکستە ئیداریی و داراییەکانیی ئەم کابینیەی حکومەتی هەرێم، بەتایبەتی بێتوانایی و بێباکیی لە دابینکردن و لێبرینی موچەی موچەخۆران، ئەجێندا ئەمنییەکانی کابینەی ۹ تا دێ مەترسیی زیاتر لەسەر ئێستا و ئایندەی هەرێم دروست دەکەن، گۆرین و هەڵوەشاندنەوەی ئەم کابینەیە ئەرکێکی نیشتیمانییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم کابینە ئەمنیە فاشیلە دارشەقەکانیی یەکێتی و گۆڕانن، یەکێتی بە پلەی یەکەم و گۆڕان بە پلەی دوەم تاوانبارن بەوەی درێژە بە تەمەنی حوکمڕانیەک دەدەن کە کەرامەتی مرۆڤی لە هەرێمەکەدا خستۆتە مەترسیەوە."

جەختیشی كردۆتەوە"هەر تاوانێک پارتی بەناوی حکومەتەوە بیکا، یەکێتی و گۆڕان شەریک و بەشدارن لەگەڵیدا."

ئەو قسانەی هۆشیار عەبدوڵا دوای ئەوە دێن كە هەفتەی رابردو دادگای تاوانەكانی دوی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر شێروان شێروانی، رۆژنامەنوس و چوار چالاكوان دیكەی پارێزگای دهۆكدا سەپاند كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×