ئەمڕۆ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
  2021-02-25       429       
وەزارەتى دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەی مانگی ٢ی ئەمساڵی وه‌زاره‌تی تەندروستى، دیوان و لیواکانى هێزەکانى پێشمەرگە، یەکەى ٧٠ و ٨٠، وەزارەتى دارایی و وەزارەتى ناوخۆ و فەرماندەى زێرەڤانى و بەرگرى فریاکەوتن و لیواى نەوت و رەگەزنامە و موچەى کەس و کارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسیى و وەزارەتى شەهیدان دابەشدەکرێت.

ئاوێنە: دوێنێش، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، "وەک حکومەت پێیان خۆشە موچە بە رێژەی ١٠٠% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن."

حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەنیا پێنج موچەی دابەشکردبوو بە لێبڕینی ١٨٪ و ٢١٪ـەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×