مەسرور بارزانی: دەمانەوێت بارودۆخێک بێتە کايەوە، کە هەمووان مافی دەنگدان و بانگەشەی ئازاد و يەکسانیان ھەبێت
  2021-02-25       368       
سەرۆکی حکومەتی هەریم رايگەياند، نيگەرانە لە دۆخی ناوچە جێ ناکۆکەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراقدا.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تويتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی هەرێم دەيەوێت بارودۆخێک بێتە کايەوە، کە رێگە بە هەموو لايەکبدات مافی دەنگدان و بانگەشەی ئازاد و يەکسان و پێشبڕکێی هەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕيارە ١٠ی تشرينی يەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت، کە بەپێی دوايین ئاماری کۆمسيۆنيش تا ئێستا ٣٠ هاوپەیمانی و ٢٤٩ حزبی سیاسی تۆمارکراون بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×