سێ رێکخراوی هۆڵەندی، ئەڵمانی، دانمارکی دەربارەی دادگایی کردنی رۆژنامەنووسەکانی دهۆک بەیاننامەیەکیان بڵاوكرده‌وه‌
  2021-02-25       770       
سێ رێکخراوی هٶلەندی، ئەڵمانی و دانمارکی، بەیاننامەیەکیان دەربارەی زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دهۆک بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌:  لە راگەیەندراوەکەدا، ئەو سێ رێکخراوە ئەوروپیە داواکارن حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵەکان بدات تا بە زووترین کات ئەو رۆژنامەنووسانە ئازادبکرێن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

رێکخراوەکانی گەشەپێدانی میدیای نێودەوڵەتی، نیگەرانی قوڵی خۆیان دەردەبرن سەبارەت بەوەی هەرەشەی سەر ئازادی رۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستانی عیراق لە هەڵکشاندایە.
 
بریاری دادگا لە 16ی شوباتی 2021 بەزیندانیكردنی ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەئاسایشی نەتەوەیی، نیگەرانییەكی گەورەی لێكەوتەوە سەبارەت بەو پانتاییه فەراهەمكراوەی بۆگفتوگۆی گشت لە هەرێمی كوردستان عیراقدا هەیە.

وەك رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی گەشەپێدانی میدیایی كه كاردەكەن بۆ پاڵپشتیكردن رۆژنامەگەریی باش لەهەرێمی كوردستانی عیراق، نیگەرانی خۆمان له پێشهاتەکانی ئەو بریارە دەردەبرین.

رۆژنامەگەری سەربەخۆ بەشداری لە گفتوگۆی گشتی بونیاتنەردا دەكات.

هاوكات، ژمارەیەك رۆژنامەنوسی ناوخۆ ترسی خۆیان نیشانداوە لەوەی ئەم بریارەی دادگا كاریگەری لەسەر كاری رۆژنامەنوسان دەبێت لە داهاتوودا، "ئامانجی پشت بڕیارەكە بە تەنیا سزادانی ئەو پێنج كەسە نییە، بەڵكو پەیامێكە بۆ هەموو رۆژنامەنوسان و چالاكوانان کە لەمەودوا لەسەر نوسینی كۆمێنتێک یان پۆستێکی فەیسبوك یان دەربڕینی بۆچونێك راپێچی دادگا دەكرێن"، (مەعاز فەرحان، رۆژنامەنوسی سەربەخۆ.

رێزگرتن لە سەروەری یاسا و ماف ئازادی رادەربڕینی هاوڵاتیان له ڕەگەزە گرنگەکانی وڵاتە گەش و زیندووەكانن. گفتوگۆ گشی کراوە کە تیایدا بیرورای بە بەها ئاڵوگۆڕ دەكرێت بێ لەترسی سەركوتكاری له ئاماژەکان حكومەتە بەهێز و تەندروستەکانە.

زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنان دەسەڵاتە یاساییەكان دەبێتە هۆی کەمبونەوەی خواستی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆی گشتییدا كە بۆ بەدیهێنانی یەكگرتویی، ئاشت و سەقامگ ریی گرنگە.

بە وتەی ئاسۆس هەردی، نوسەر و رۆژنامەنوس "كوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم چركەساتێکی چارەنوسسازدایە و لەهەمووكات زیاتر پێویستی بەپشتیوانی ئازادیخوازانی جیهانه".

تا ئەوپەڕی ئومێدەوارین لێپرسراوانی كورد بڕیاری پشتگیریكردنی رۆڵی گرنکی رۆژنامەنوسان بدەن تا لەم ساتە گرنگەدا بتوانن بەشداریبکەن لەكۆمەڵگەی هەرێمی كوردستان عیراقدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×