یوسف محەمەد: نوێنەرانی گۆڕان لەدەسەڵات بەرگریان لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەكە پێناكرێت
  2021-02-25       787       

یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نوێنەرانی گۆڕان لەناو دەسەڵات نەك هیچ هەڵوێستێكیان لەسەر "رفێدراو" و دەستگیركراوانی بادینان نییە، بەڵكو بەرگریشیان لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان پێناكرێت كە بەقسەی ئەو هەندێكیان ناچار كراون زێدی خۆیان جێبهێڵن.

ئاوێنە: یوسف محەمەد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا نوسیویەتی"نوێنەرانی گۆڕان لەناو دەسەڵات لە هەولێر، نەک هەر تائێستا هیچ هەڵوێستێکیان نییە لەسەر رفێندراو و گیراوانی بادینان، بەڵکو بەرگریشیان لە هۆڵسوڕاوانی گۆڕان پێناکرێ و هەندێکیان ناچار کراون زێدی خۆیان جێبهێڵن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بێدەنگی لە پێشێلکردنی ئازادییەکان لادانێکی ترە لە سەرەتا فیکرییەکانی گۆڕان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×