فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندێكی گارە بۆردومان دەكەن
  2021-02-26       434       

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، سنوری سێ گوندیان لە زنجیرە چیای گارە لە باشوری كوردستان بۆردومان كرد.

ئاوێنە: شەعبان بەرواری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە "روداو"ی راگەیاند "سەعات 01:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندی سیانێ و ئەرگنێ-یان لە چیای گارە بۆردومان کرد، جگە لەوەش گوندی چەم رەبەتێ ھەر لە زنجیرە چیای گارە بۆردومان کراوە."

سەبارەت بە زیانەکان، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە وتی، هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستبوە.

لە رۆژی 10ی ئەم مانگە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە چیای گارە دەستپێكردو دوای چوار رۆژ کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند، بەڵام پەكەكە وتی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای توركیا شكستی هێناوەو پاشەكشەی كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×