گەرمیان؛ لەڕوداێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا
  2021-02-26       326       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەكی ئاوارەكانی كەلار، لە روداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێكی ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆهەینی لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار، روداوێکی هاتوچۆ لەنێو ماتۆڕسکیلێک و مینی پاسێک ڕویدا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەو سەرنشینێک برینداربون."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای گەیاندون و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ماتوڕسکیلەکە بەناوی (عەلی ساڵح عەلی) لەدایکبوی 2001 دانیشتوی ناحییەی ڕزگاری ڕەوانەی سلێمانی کرا، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×