"چونی‌ پاسی گەشتیاری لەشارەکانی عێراقەوە بۆ هەولێر قەدەغە دەکرێت"
  2021-02-26       566       
بەرپرسی بازگەکانی شاری‌ هەولێر ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ چونی‌ پاسی گەشتیاری لەشارەکانی عێراقەوە بۆ هەولێر قەدەغە دەکرێت.

ئاوێنه‌: بڕیاره‌كه‌ لەکاتژمێر 08:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ (شەوی هەینی 26-2-2021) ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و مه‌به‌ست لێی‌ ڕێگرییكردنه‌ له‌بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ موقەدەم سەلام ئیبراهیم، بەرپرسی بازگەکانی هەولێر بەمیدیاكانی‌ پارتی‌ راگەیاندووه‌، بڕیارەکە لەسەرجەم بازگەکانی هەولێر جێبەجێدەکرێت. "هیچ پاسێکی گەشتیاری رێگەی پێنادرێت لەبازگەکانی سنوری هەولێرەوە بێتە هەولێرو هەرێمی کوردستان". 
 
بەرپرسی بازگەکانی هەولێر داواش لەکۆمپانیا گەشتیارییه‌کان ده‌كات کە "نەخۆیان ماندو بکەن‌و نەبازگەکانیش، چونکە رێگەیان پێنادەین". 

بەوتەی موقەدەم سەلام، تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بۆ پاسەکانی گەشتیارییەو چاوەڕوانی بڕیاری نوێ دەکەن کە بەپێی دۆخەکە دەگۆڕێت. 
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×