2021-02-26   522     
بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیییه‌وه لەقه‌زای كفری ئیداره‌ی گه‌رمیان، شەڕ لەنێوان دو بنەماڵەدا دروستبووەو له‌ئه‌نجامدا 3 كەس كوژراوان. له‌هه‌ولێریش لەئاهه‌نگێكی بوک گواستنەوەدا شه‌ڕ ڕویدا‌و هەشت كه‌س برینداربون.
ئاوێنه: عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیكردۆته‌وه كه ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای کفری کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دو بنەماڵەدا رویداوەو بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچوە.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئەو دو بنەماڵەیە کێشەی کۆمەڵایەتی پێشتر له‌نێوانیاندا هه‌بوه‌و ئەمشەو بەچەکەوە هێرشیانکردۆته‌وه سه‌ر یه‌كترو له‌ئه‌نجامدا ئه‌و 3 كەسه كوژراوان.
له‌سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌ش زانراوه كه كوژراوه‌كان پێكهاتون له‌باوك‌و كوڕێك‌و برایەكی.
هه‌ر ئه‌مڕۆو به‌هۆی دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزی لەکاتی ئاهه‌نگێكی بوک گواستنەوەدا لەناحیه‌ی هەریری سه‌ر به‌هه‌ولێر، هەشت هاوڵاتی برینداربون.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەشت کەسی بریندار گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر کە لەئاهه‌نگێكی بوک گواستنەوەدا برینداربون.
راشیگەیاند، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سیانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.