لە عێراق 18 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-02-27       437       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 543 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 18 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 36 هەزارو 736 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 543 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە دو هەزارو 820 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 18 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە هیچیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 692 هەزار و 241 كەس و لەوانە 13 هەزارو 383 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 632 هەزارو 998 كەسیان چاكبونەتەوەو 45 هەزارو 860 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 373 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×