زەریف: هێرشە موشەكییەكانی ئەم دواییەی نێو خاكی عێراق بۆ تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو تارانن
  2021-02-27       606       

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی دیداریدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، ئیدانەی هێرشەكەی ئەمریكای بۆ سەر گروپە چەكدارە عێراقییەكان لەنێو خاكی سوریا كردو راشیگەیاند، هێرشە موشەكییەكانی ئەم دواییەی نێو خاكی عێراق "جێی گومانن" و دەكرێت بە ئامانجی تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو تاران بن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆبونەوەكەدا، محەمەد جەواد زەریف هێرشەكەی ئەمریكای بۆ سەر چەند گروپێكی چەكداری عێراقی لەنێو خاكی سوریاو لەنزیك سنوری عێراق بە "هەنگاوێكی مەترسیدار" ناوبردوەو ئیدانەی ئەو هێرشەی كردوە كە "پێشێلكردنی سەروەری ئەو وڵاتەیە."

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندوە كە هەندێك لەو روداو و هێرشە موشەكیانەی ئەم دواییەی نێو خاكی عێراق "جێی گومانن" و "دەكرێت بە ئامانجی تێكدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و عێراق و بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق داڕێژرا بن."

وتوشیەتی"ئێمە جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە حكومەتی عێراق هەنگاو بنێت بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە."

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دڵنیایی داوە كە بەغدا رێگەنادات ئەو روداو و هێرشانەی نێو خاكی وڵاتەكەی بقۆزرێنەوە بۆ تێكدانی پەیوەندییە باشەكانی نێوان هەردو وڵات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×