ئیلام؛ پۆلیسێكی ئێرانی كوژراو یەكێكی دیكەش برینداربو
  2021-02-27       500       

میدیای رەسمی ئێران بڵاویكردەوە لە شارۆچكەی "دەرەشار"ی سەربە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان، تەقە لە بازگەیەكی پۆلیس كراوەو لە ئەنجامدا پۆلیسێك كوژراوەو ئەفسەرێكی پۆلیسیش برینداربوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ئێران، لەلایەن كەسێكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، كەسێكی نەناسراو تەقەی لە بازگەیەكی پۆلیس كردوە لەسەر پردی "گاومێشان" لە شارۆچكەی "دەرەشار".

لە ئەنجامی تەقەكردنەكە پۆلیسێك كوژراوەو ئەفسەرێكی پۆلیسیش برینداربوەو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×