ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: ژمارەی توشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2021-02-28       756       

بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ(یەكشەممە)ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو هەڵكشاوە، بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 237 توشبوی نوێ تۆماركراون بەڵام هیچ توشبویەكی ڤایرۆسەكە گیانی لەدەست نەداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 20 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك 237 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 83 توشبوش چاكبونەتەوە.

بەڵام بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەكی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەست نەداوە.


دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×