بازرگانانی عەلوەی سلێمانی هاوردەکردنی سەوزەو میوە رادەگرن
  2021-02-28       932       

لەبەرامبەر ئەو کێشەو گرفتانەی بۆ گواستنەوەی بارەکانی بازرگانان دروستبوە بازرگانانی ناو عەلوەی سلێمانی لە سبەی دوشەممەوە هاوردەکردنی سەوزەو میوە رادەگرن.

ئاوێنە، زریان محەمەد: عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"ئێوارەی ئەمڕۆ هەشت ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرمان لەلایەن ژمارەیەک لە شۆفێرانی مەرزی باشماخەوە هێرشکراوەتە سەریان و زیان بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوە گەر هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس فریایان نەکەوتنایە زیان بەر شۆفێرەکانیش دەکەوت."

راشیگەیاند"وەک بازرگانانی ناو عەلوەی سلێمانی بڕیارماندا لە ڕۆژی دوشەممەوە هاوردەکردنی سەوزەو میوە ڕابگرین لە هەمو سنورەکانی ئێرانەوە تا ئەو کێشەی بارهەڵگرانە چارەسەر نەکرێت."

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخۆمان هەیە کە بارەکان لە وڵاتی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ دەهێنێت بۆ سلێمانی و تەواوی شارەکانی عێراق بۆیە پێویستمان بەوە نییە بارەکانمان لە مەرز بخەینە ناو ئۆتۆمبێلێکی دیکە گەر بارهەڵگرەکانی باشماخ هەر بارێکمان بە نرخی ٢٠٠ هەزار دینار بۆ بهێنن ئامادەین بارەکانیان بدەینێ.

رۆژی یەکشممە شۆفێرانی بارهەڵگری هێڵی مەرزی باشماخ لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبونەوەیان ئەنجامداو نیگەرانیان دەربڕی لەبەرامبەر خاوبونەوەی کارەکانیان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×