ترەمپ: لە پارتی کۆمارییەکان جیانابمەوە
  2021-03-01       362       
دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی و بێددەنگبوونی بۆ ماوەی شەش هەفتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا قسەیکرد و ڕایگەیاند، ئەو پارتی نوێ دروست ناکات، وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ 1ی ئازار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، “من لە پارتی کۆمارییەکان جیانابمەوە، ئێمە پارتێکی بەهێزمان هەیە و بە یەکگرتووی زیاتر دەگەڕێنەوە”.

دۆناڵد ترەمپ بە ڕاستەوخۆ بڕیاری خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕانەگەیاند، بەڵام وتی “بە بەهێزی دەگەڕێینەوە”.

دۆناڵد ترەمپ لەشوێنێکدا نا ڕاستەوخۆ ئاشکرایکرد کە دەگەڕێتەوە کێبڕکێ کان و ڕایگەیاند، “ئێستا ئێوە بیرم ناکەن؟، ئێمە گەشتێکی دورمان بەیەکەوە بڕی، ئەم گەشتە کۆتایی نەهاتووە و ڕەنگە بۆ جاری سێیەم لە دیموکراتەکان ببەمەوە”.

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە توندی هێرشیکردەسەر کابینەکەی بایدن و ڕایگەیاند، “بایدن دژە هەموو شتێکە، ئەم ماوەیەی کابینەکەی بایندن کارەساتبارترین دۆخە کە ئەمریکا بەخۆیەوە دەیبینێت”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×