2021-03-01   569     
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێی باشە زۆرینه‌ی شیعه و زۆرینه‌ی كورد له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی سوننه هاوپه‌یمانی بكه‌ن ئه‌مه شتێكی باشه بۆ پێشگیری کردن لە رووداوەکانی دوای هەڵبژاردن. ده‌شڵێت: "به‌پێشبینی من كورده‌كان ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و ببنە یەک لیست، چونکە ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان رێكبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌كورد نه‌ده‌كرا".
ئاوێنە: فازڵ میرانی، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "یه‌كڕیزی كێشه‌یه‌كی كورده ئێستا حاڵی حازر، به‌ڵام چونكه ئێمه زیاتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌داین و حزبه‌كانی شیعه و سووننه له بنه‌ڕه‌تدا دژی قه‌زیه‌ی كوردن، به‌ڵام (پارتی)یان كردوه‌ته ڕووكه‌شه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه ئێمه په‌یوه‌ندی خۆمان چاكده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رگری له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین".
فازڵ میرانی، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی شاندی پارتی بەتەنها سەردانی بەغدای کردووە؟ ناوبراو وتی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كان رێكبوونایه ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به كورد نه‌ده‌كرا له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه كورده‌كان له‌ناو یه‌كدا یه‌ك نیین هه‌موومان باسی یه‌كڕیزی ده‌كه‌ین، به‌ڵام چه‌ند ریزیین پارتی دیموكراتی كوردستان كۆڵ نادات ئێمه هه‌ر دوای یه‌كڕیزی ده‌كه‌وین به‌پێی ئه‌و ئامانجه نهتهواییانهی كهلهپێناویدا پارتی دروستبووه".
میرانی ئەوەشی وت: "بڕیار بوو شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كه حزبه‌كان هه‌مووی له‌وێ كۆببنه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌كراوه و جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌ر كۆڵی نه‌داوه و ده‌یه‌وێت كورده‌كان كۆبكاته‌وه و شاندێك دروست بكاته‌وه بۆ به‌غدا، كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ناوخۆماندا ناكۆكیمان هه‌یه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ به‌غدا جووت ده‌بن بۆ زه‌وتكردنی مافی كورد مه‌سه‌له‌ی لامه‌ركه‌زی باسده‌كرێت یان هه‌ندێك ده‌ڵێن بائێمه هه‌روه‌ك پارێزگاكان له‌گه‌ڵ عیراقدا بین له‌سه‌ر فیدڕاڵیه‌تی خۆمان باز بده‌ین به‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی بهشههیدكردنمان داوه ئینجا ده‌ڵێن بائێمه وه‌ك پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌غدا بین".
کێ دەڵێت با وەک پارێزگایەک لەگەڵ بەغدا بین مەبەستت لایەنی کوردییە؟ میرانی وتی" بەڵێ لایه‌نی كوردی له‌كوردستانه كه‌سی تر له‌كوردستان نییه".
سەبارەت بەپێکهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی عیراق فازڵ میرانی وتی: "هاوپه‌یمانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی باشه به‌ڵام بۆ لایەنە كورده‌كان به‌پێشبینی من ناتوانن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن له‌به‌ر ناكۆكیه‌كانیان، شیعه‌كانیش هه‌روه‌ك كوردن، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و دژایه‌تی ریفراندۆم و مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێستن، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت گه‌وره‌ترین پارچه‌ی (كێك) كه هی خۆی بێت بۆیه ناتوانن هاوپه‌یمانی بكه‌ن به‌بۆچوونی من ئه‌وه‌نده شه‌قامی خۆیان هه‌ستیار کردووە بەرامبەر بەکورد کەچیتر خەڵکی خۆیان بەقسەیان نەکەن".
ئەی بۆچی کوردەکان ناتوانن ببنە یەک لیست؟ لەوەڵامدا میرانی وتی: "وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌ها ساڵی رابردوو كه مام جه‌لال ساغ بوو به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ئێمه ئەوکات ده‌مانتوانی به‌ئاسانی یه‌ك لیست بین و یه‌ك لیستیش بووین، كورده‌كان بەیەک لیستی له هه‌ڵبژاردنی پێشوتری پێشوتر 77 كورسیمان هه‌بوو به‌ڵام كه له‌یه‌كتر ترازایین به‌هه‌موومان ئێستا هاتوینه‌ته‌وه سه‌ر 55-56 كورسی ئه‌مه‌ش وایكردووه چیتر کورد ئەو حسابەی جارانی بۆ نەکرێت، چونكه به‌زۆرینه و به‌كه‌مینه یاساكان ده‌رباز ده‌كه‌ن، به‌كه‌مینه و زۆرینه ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه ده‌ده‌ن، ئه‌و شوێنه به‌تاڵانه‌ی كه پشكی كورده، ئه‌و سازانه‌ی كه‌كورد هه‌یبوو له‌گه‌ڵیان له‌به‌ر لاوازبوون و نه‌بوونی هاوپه‌یمانیه‌كی كوردی، ئه‌و سازانه نه‌ماوه بۆنموونه سه‌رۆك ئه‌ركان له كورد بوو، خانه‌نشین بوو كه‌سێكی كوردی له‌جیاتی ئه‌و دانه‌نرا، هه‌ندێك وه‌زاره‌ت و بریكاری وه‌زاره‌ت و هه‌ندێك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه‌ش ئۆباڵی میلله‌ته‌كه به‌ئه‌ستۆی هێزه سیاسیه‌كانی كوردایه ئه‌گه‌رنا نهبهغداد ئه‌وه‌نده به‌هێزه شت به‌سه‌رماندا فه‌رز بكه‌ن نه ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده لاوازین كه‌شت به‌سه‌رخۆماندا قبوڵ بكه‌ین (به‌ڵام ره‌حمه‌تی مه‌لا ماتۆڕ وتی ئه‌وه ئاوهایه)".
وتیشی: "وتم ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یه‌كی شیعه، زۆرینه‌یه‌كی كورد، زۆرینه‌یه‌كی سوننه هاوپه‌یمانی بكه‌ن باشه بۆ پێشگیری کردن لەڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردن".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە بەتەنها هاوپەیمانێتی لەگەڵ وەک خۆت دەڵێی زۆرینەی شیعە و سوننە بکات بۆ هەڵبژاردنەکان بێ لایەنی تری کوردی لەوەڵامدا فازڵ میرانی وتی: "ئێمه جارێ ئه‌و بڕیاره‌مان نه‌داوه چونكه به‌ڕاستی ئێستا لهوههوڵ و تهقهلایهدایەن بۆ یەک لیستی کوردی بێ ئومێد نه‌بووین باشتروایه زۆرینه‌یه‌كی كورد زۆرینه‌یه‌كی شیعه زۆرینه‌یه‌كی سوننه ببنه هاوپه‌یمانییه‌ك كه‌من بێ ئومێد نیم به‌ڵام زۆریش ئومێدم نییه چونكه هه‌ریه‌ك مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه، هه‌ریه‌ك چاوی له‌پارچه (كێك) كه‌یه‌تی، هه‌ریه‌ك حساباتی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت ئێمه به‌بێ زۆرینه‌ی شیعه ببینه یه‌ك لایه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك لایه‌نی شیعه به‌رامبه‌ر به ئه‌وی تر بۆ ئەوەی نه‌بینه لایه‌ن له‌و كێشه‌یه باشتره".
ئێوە پێتان وایە گۆڕان و یەکێتی و لایەنە ئیسلامیەکان بەهاوپەیمانێتی و یەک لیستی لەگەڵ ئێوەدا رازی دەبن؟ وەڵامەکەی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمجۆرە بوو، "ئێمه و گۆڕان و یه‌كێتی و توركمان و ئاشووری، مه‌سیحی هاوبه‌شی یه‌كین له په‌رله‌مانێك و حكومه‌تێك كه‌پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێمه هاوپه‌یمانین له‌وڵاتی خۆماندا به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردن من پێش بینی ناكه‌م پاش ئه‌م له‌یه‌كتر دابڕینه ئه‌و رهغبهته به‌و توندییه هه‌بێت به‌ڵام له‌وانه‌یه رۆژگارێك بێتەوە ئه‌گه‌ر ته‌نگانه‌یه‌ك كه‌وته سه‌ر میلله‌تی ئێمه خوانه‌خواسته وه‌ك ساڵی 1988 و دوای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ئه‌وانه كهبهرهی كوردستانیمان دروستكرد پێشتر ناكۆكی حزبیشمان هه‌بوو به‌ڵام هه‌موومان له‌یه‌ك به‌ره‌دا كۆبووینه‌وه و توانیمان سه‌رهه‌ڵدان بكه‌ینه‌وه و ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌و جه‌بهه‌ی كوردستانی دامه‌زراوه".
میرانی ئەوەش دەڵێت: "سیاسه‌ت عیلمێكه موسته‌لزه‌ماتی خۆی هه‌یه یان (جه‌نابت) نا‌توانیت ناوی حزبێك بنێته ناو قوڕگم و بڵێی ئه‌و ناوه‌م پێ بڵێ کە کێ رازی دەبێت یا رازی نابێت بەهاوپەیمانی و یەک لیستی له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه لهسیاسهتهدا بڕێكی مههجوره- وازلێهێنراوه ببوره".
سەبارەت بە ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق بێ کورد؟ فازڵ میرانی دەڵێت: "له‌ڕاستیدا بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی سیاسی به‌بێ كورد سه‌قه‌ته، چونكه كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگه، نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مین، دووه‌م ئه‌مه خه‌ت بهسهرداكێشانی میلله‌تێكه له‌وڵاتێكدا كه‌ده‌ڵێن ئێمه برای یه‌كین و هاوبه‌شی یه‌كترین ئه‌وسا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد (لكل حادپ حدیپ)".
میرانی ئەوەشی وت: "كوردیش ده‌بێت خه‌می خۆی بخوات به‌پێشبینی من نه عیراق به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت نه‌ئێمه‌ش عیراق هانبده‌ین بۆ هه‌نگاو هاوشتنێكی وا چه‌وت".
دەربارەی ئەوەی ئایا کورد کارتی فشاری بەرامبەر بەغدا هەیە؟ میرانی وتی: "خۆ نه‌ئه‌وان كارتی فشاریان هه‌یه كه‌ئێستا مووچه‌یان گرتووه ئه‌وه كارتی فشار نییه، مه‌سه‌له‌ی كورد ئێمه هه‌موومان هێزه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر راست بن له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كان و سۆزی خۆمان بۆ میلله‌تی خۆمان كێشه‌ی ئێمه بودجه نییه خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه ده‌درا ئێمه شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای راپه‌ڕینیش ئاماده بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، خۆی كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، كێشه‌یه‌كی سیاسیه، كێشه‌یه‌كی كه‌لتورییه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌هێزه سیاسیه‌كانیش كێشه‌ی كوردی‌یان هێناوه كردویانه به‌بودجه بۆ منافه‌سه و موزایه‌ده‌ی سیاسی كه‌ئه‌مه به‌ڕای من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووییه، میلله‌ت له‌هیچ كام له‌ئێمه قبوڵ ناكات نه‌له‌ئێستا و نهلهئایندهشدا".
تۆ وتت کێشەی هەرێمی کوردستان کێشەی بودجە و مووچە نیە لەگەڵ بەغدا ئایا ئەگەر بەغدا داواکارییە نەتەوایەتیەکانتان بۆ جێبەجێ بکات رازی دەبن بودجە و مووچە نەدات بە هەرێمی کوردستان؟ لەوەڵامدا فازڵ میرانی وتی: "ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێ ببێت مووچه‌مان ناوێت لەبەغدا، چونکە ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێكرا واته ئێمه قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت و داهاتی خۆمان بۆ خۆمان ده‌بێت، ئازاد ده‌بین، ده‌توانیین ببینه كۆنفیدڕاڵییهك له عیراق ئه‌وسا ده‌توانیین پێكه‌وه بژین و موحتاجی بودجه‌ی ئه‌وانیش نابین چونكه به‌ڕاستی هه‌موو حزبی كوردی خه‌باتیان كردووه نه‌ك له‌پێناوی بودجه له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی".
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کە وەک باس دەکرێت ئەوەی خستەڕوو،"گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لێكدابڕینی كورده‌كان خۆیانن ئه‌گه‌رنا عیراق یان ده‌بێت بهدهستوردا بچێته‌وه چونكه له‌ساڵی 1992ه‌وه ئێمه قه‌واره‌ی فیدڕاڵیهتمان راگه‌یاندووه یه‌كلایه‌نه به‌ڵام له‌دوای 2003 لایه‌نی تریش قبوڵیان كردووه له 2005 له‌ده‌ستوری عیراقدا ده‌ستوور گرێبه‌ستێكه خۆ به‌كه‌یفی ئه‌وان نییه، به‌ڵام ئالیه‌تی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ستور خۆی رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا ده‌نگی نه‌دا به‌و هه‌موواركردنه‌وه هه‌مووار كردنه‌وه‌كه سه‌رناكه‌وێت، مه‌ترسی له‌وه‌دایه كه یه‌كێك له پارێزگاكان، هێزێكی سیاسی له‌هێزه سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر توانی زۆرینه‌یه‌ك رازی بكات كه‌ده‌نگ بدات بۆ هه‌مووار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئا له‌وێدا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌یه".
واتە ئێوە لەوە دەترسن حزبێکی کوردی لەگەڵ سێ پارێزگاکەی هەرێم نەبێت لە حاڵەتی هەموارکردنەوەی دەستووری عیراق؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوەڵامدا وتی: "ئه‌گه‌ر له حزبێكیش بترسین یان له‌دوو حزب به‌ڵام له‌میلله‌تی خۆمان ناترسین به‌بۆچوونی من میلله‌تی كورد ئه‌وه‌نده رۆشنبیر و نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئه‌وه‌نده خێزانی شه‌هید و له‌سێداره‌دراو و ئه‌نفالكراوی تێدایه كه له‌پێناوی ئه‌م هه‌رێمه‌دا نایكه‌نه قوربانی مووچه‌یه‌كی ئه‌مڕۆ بۆ ئاینده‌یه‌كی نادیار".
فازڵ میرانی، لەوتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە بۆچی جۆرێک لەهەستیاری بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە دیارە کاتێک باسی ئەوە دەکرێت بەغدا راستەوخۆ خۆی مووچە بدات بەپارێزگا و مامەڵەی راستەوخۆی لەگەڵدا بکات؟ میرانی وتی"ئێمه ئێستاش هه‌ستیار ده‌بیین تاپێمان بكرێت به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بیرۆكه ده‌بین چونكه دابڕانی پارێزگایه‌ك له‌پێناوی مووچه‌دا له فیدڕاڵیهتهوه له هه‌رێمه‌وه بۆ لای به‌غدا ئه‌مه خۆی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه و ئێمه به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌وه ده‌بیین، به‌بۆچوونی من له‌ئێمه زیاتر رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد میلله‌تی ئێمه دژی ئه‌وه راده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر میلله‌ت رازی بێت قوربانی به فیدڕاڵیه‌تی خۆی و هه‌رێمی خۆی بداته‌وه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌ناوی لامه‌ركه‌زییه‌ت بچێت مووچه له به‌غدا وه‌ربگرێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره ئه‌وسا بامیللهت حوكمی خۆی بدات، ئه‌گه‌ر حزبێك به‌ته‌نها ئه‌مه بكات ئه‌م میلله‌ت حكومی لەبارەوە دەدات به‌ڵام ئه‌گه‌ر میلله‌ت خۆی رازی بێت خۆ ئێمه نا‌توانیین به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی رای میلله‌تی خۆمان رابوه‌ستین".
واتە ئێوە پێتان وایە داواکاری مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم پیلانێکی دەرەکیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان؟
فازڵ میرانی دەڵێت: "ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی قوڵ و ستراتیجییه ناكرێت هه‌رگیز خۆشباوه‌ڕ بین كه‌ئه‌و وڵاتانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان دابه‌شكردووه ئێمه هه‌زار ساڵ پێش عه‌ره‌ب له عیراق بووین، به‌ڵام له‌كوردستانی عیراق ئه‌وسا كوردستان عایدی عیراق نه‌بووه، عه‌ره‌ب له دواییدا هاتونه‌ته ئه‌م وڵاته ئه‌گه‌ر سنووره‌كه‌ی بزانیین، دووه‌میان كاڵفامییه وه‌ك كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا بكه‌ین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌یان دابه‌شكردووه كل ده‌كه‌نه چاومان له‌جیاتی خۆڵ بۆئه‌وه‌ی فیدڕاڵیه‌تی ئێمه بمێنێته‌وه و گه‌شه بكات له‌دواجاردا به‌دیدی ئه‌وان ببێته ده‌وڵه‌تێك، به‌بۆچوونی من ئه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڵایان هه‌ڵگرتووه یان ئه‌م بیرۆكه‌یان (ئهداپ) كردووه ته‌به‌نییان كردووه بیری خۆیان نییه، به‌بێ پشتیوانی یه‌كێك له دراوسێكانی ئێمه ناتوانن ئه‌مه ببه‌نه‌سه‌ر".