ئەیاد عەلاوی: عەرەب و ئیسلام بە لاوازترین قۆناغەكانیاندا تێدەپەڕن
  2021-03-01       493       
ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی “ئیئتیلافی وەتەنییە” دەڵێت، “عەرەب و ئیسلام بە لاوازترین قۆناغەكانیاندا تێدەپەڕن.”

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار، عەلاوی ڕایگەیاند، “بێگومان قەیرانە عەرەبییە – ئەمریكییەكان لە فراوانبووندان و هۆكارەكانیش زۆرن، سەرباری ئەوەی هەمیشە پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكا ڕوون بووە، كەچی لەدوای داگیركردنی عێراقەوە بارودۆخەكان گۆڕاون.”

دەشڵێت، “لەدوای داگیركردنییەوە، عێراق لە نەخشەی عەرەب و تەنانەت ئیسلامیش سڕاوەتەوە، چەندین ئاماژەش وای دەردەخەن، بەتایبەت ئەو بڕیارانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكا و ئیدارەی ئێستایەوە دراون بۆ داننان بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل بەبێ ئەوەی چارەسەرێكی جدی بۆ ئەو دۆزە بخەنەڕوو.”

ئەیاد عەلاوی، جەختدەكاتەوە “ئێمە نامانەوێت دژایەتیی سعودیە و ئیمارات بكرێت، هەرچەندە ئێمە لەگەڵ بەرپابوونی ئاشتی و ئاسایش و تەباییداین لە ناوچەكەماندا، بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەوەیە كە خەڵكی یەمەن دەستدرێژییان دەكرێتەسەر” وەك ئاماژەیەك بۆ لەشكركێشییەكانی سعودیە و هاوپەیمانەكانی بۆسەر یەمەن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×