لاهور شێخ جەنگی: ئومێد زۆرە رۆژی پێنجشەممە بەغداو هەرێم بگەنە رێككەوتن
  2021-03-01       787       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ئومێدێكی زۆر هەیە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەغداو هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن.

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ دوشەممە، دوای بەشداریكردنی لەڕێوڕەسمی یادی قادر حاجی عەلیدا كە لەتەلاری هونەری سلێمانی بەڕێوەچو، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند"ئومێدێكی زۆر هەیە ئەم پێنجشەممەیە بەغداو هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن."

سەبارەت بەوەی لە ئەگەری رێكنەكەوتنی بەغداو هەرێمی كوردستاندا هەڵوێستی حزبەكەی چی دەبێت، هاوسەرۆكی یەكێتی وتی"ئیشەڵا دەگەینە رێككەوتن، دەبێت بگەینە رێككەوتن."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×