نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
  2021-03-02       605       

نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی شوبات بە (38) دینار دیاری دەكرێت و هاوكات خشتەی كارپێكردنی موەلیدەكان بۆ مانگی سێ وەك خۆی دەمێنێتەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە (2 ئازار 2021) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 2‌ بەپێی نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك سەعات كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێڕ‌ (38) دینار دەبێت.

كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (170) بۆ (210) سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان شەش هەزار و 500 دینار بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت.

خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی سێ وەك خۆی دەمێنێتەوە‌‌، بەیانیان لەسەعات 7 بۆ 8 و نیوەڕوان لە سەعات 12 بۆ سەعات 1ی شەو، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، جگە لە رۆژانی هەینی كە بەیانیان كارناكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×