2021-03-02   1293     
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه چه‌كدارێكی داعش كوژرا، به‌ڵام به‌رێوبه‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ناحیه‌ی كۆكس ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و چه‌كداره له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژرابێت، ده‌ڵێت: حه‌شدی شه‌عبی كوشتوویه‌تی.
ئاوێنە: چوار چەکداری داعش دەچنە نێو گوندێکی کوردنشینی سنووری خانەقین لە رۆژئاوای شارۆچکەکە و لە رووبەڕووبوونەوەیه‌كدا چه‌كدارێكی داعش ده‌كوژرێت، مه‌حمود سه‌نگاوی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی رووداو ڕایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كداره له‌سنوری ته‌په‌ی كوڵه‌جۆ شه‌وی ڕابردوو كوژراوه، به‌ڵام به‌رێوبه‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ناحیه‌ی كۆكس به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو هیچ ڕووداوێك تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه دوو رۆژ پێش ئێستا ڕوویداوه‌و ئه‌و چه‌كداره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كوژراوه.
ئه‌گه‌رچی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو له‌زاری مه‌حمود سه‌نگاوییه‌وه به‌شێوازی "به‌په‌له" پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رێوبه‌ری یاریده‌رێتی ئاسایشی ناحیه‌ی كۆكس ڕایگه‌یاند كه دوو رۆژ له‌مه‌و پێش ڕووداوه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوێنێ له‌ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و رووداوه كردووه، ئه‌مرۆش ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه چه‌ند چه‌كدارێك له‌سه‌ر ته‌رمی یه‌كێك له‌چه‌كدارانی داعشن.
شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌رێوبه‌ری یاریده‌رێتی ئاسایشی ناحییه‌ی كۆكس له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه ده‌ڵێت: ئه‌و ڤیدیۆیه ته‌رمی ئه‌و چه‌كداره‌یه كه‌له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كوژراوه‌و ئه‌وانه‌شی له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ن پێنج كه‌سن كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین. هه‌روه‌ها وتی "ڤیدیۆكه‌یش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه تۆمار كراوه".
شه‌ماڵ عه‌بدول ره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەی کۆکس ڕونكرده‌وه ڕایگه‌یاند، دوو رۆژ له‌مه‌و پێش چه‌كدارانی داعش له ده‌كه‌ی سه‌رجه‌م داعشه‌كان بینراون، هاتونه‌ته سنووره‌كه له به‌رامبه‌ر ناوچه‌ی ئیسڵاح له نێوان جه‌له‌ولا و خانه‌قین كه سه‌ر به ناحیه‌ی جه‌له‌ولایه سوپای عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌ی لێكردون، دوێنێ به‌یانی كاتژمێر 8:00 سوپای عیراقی چونه‌ته شوێنه‌كه خوێن له‌و ناوچه كه‌وتووه و ره‌نگه برینداریان هه‌بێت، هێزه‌كانی سوپای عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی زۆر گه‌ڕان به‌ڵام كه‌سیان نه‌دۆزییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ناحیه‌ی كۆكس ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌و چه‌كداره‌ی له‌و سنوره كوژرابێت له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كوژرابێت، وتی" ئه‌و چه‌كداره‌ی كوژراوه له لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه كوژراوه و ئه‌و كه‌سانه‌شی ته‌رمی ئه‌و چه‌كداره هه‌ڵده‌گرنه‌وه حه‌شدی شه‌عبین وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه‌دا دیاره كه بڵاو كراوه‌ته‌وه و چه‌كدارانی داعش له‌كاتی چونیان بۆ ئه‌و سنوره دیار ده‌كه‌ون و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش چه‌كدارێكیان ده‌كوژێت.
مه‌خمود سه‌نگاوی ده‌ڵێت "خوێنی یەکێک لەو چەکدارانە دوای ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر زەوی کەوتووە، چونکە لە کامێراکانی چاودێرییەوە دیارە کە چەکدارەکان تەرمی ئەو کەسە بە راکێشان لە گوندەکە دەبەنە دەرەوە و دواتر رادەکەن."
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت"ئەوانەی هاتوونەتە نێو گوندەکە چەکدارانی داعش بوون و دوای ئەوەی زانیمان دێنە نێو گوندەکە پێشمان لێگرتن و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەدا یەکێکیان کوژراوە." بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگەش پشتڕاستیکردەوە کە یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە "بەڵام جارێ ناسنامەی کەسەکە نازانین و نازانین داعشەکان کێبوون."