2021-03-02   877     
بە پاساوی ئەوەی "كامێراكانی چاودێری ئیشیان نەكردووە"، دۆسێی هێرشكردنە سەر چالاكوانێك لە هەولێر راگیرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ هاوڕێ كوردی، ئەو چالاكوانەی كە مانگی یەكی ئەمساڵ لە هەولێر هێرشی كرایە سەر و بە سەختی بریندار كرا، لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند دۆسێكەی راگیراوە.
روونیشیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان پێیان راگەیاندووە ئەو كامێرای چاودێرییان لە نزیك شوێنی رووداوەكە بوون، "بەشێكیان ئیشیان نەكردووە و بەشێكیشی دیكەشیان میمۆری لەسەر نەبووە".
وتیشی: "ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان جێی گومان و پرسیارن بە تایبەتیش بابەتی كامێراكانی چاودێری".
پارێزەری چالاکوانەکەش بە گومان و سەرسوڕمانەوە دەربارەی راستیی کارنەکردنی کامێرەکان وتی: ئەی ئەو کامێرایانە بۆچی دانراون؟!".