عیراق..پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەستیپێكرد
  2021-03-02       440       

لەبەغدا پێدانی یەكەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا دەستپێكردو لەسەرەتاشدا پزیشك و كارمەندانی تەندروستی ڤاكسینەكەیان وەرگرت، تەندروستی عیراقیش دەڵێت: دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەسەر پارێزگاكاندا دەستیپێكردوە.

د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند: لەشاری مەدینە توبی بەغدا دەستكرا بەپێدانی یەكەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆناو لەسەرەتاشدا دەدرێتە پزشك و كارمەندانی تەندروستی.

وتیشی: پێدانی ڤاكسین لەڕێی فۆڕمێكەوەو دەبێت و هەموو كەسێك دەتوانێت ئەو فۆڕمە پڕبكاتەوە كە بەرهەدوو زمانی كوردی و عەرەبییە تا ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو لەسەرەتادا تیمە تەندروستیەكان و كەسانی بەتەمەن و هێزە ئەمنیەكان و رۆژنامەنوسان ڤاكسنیان بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت، لەماوەی داهاتوودا ڤاكسینی فایزەرو ئەسترازنیكاش دەگات.

وتەبێژی تەندروستی عیراق راشیگەیاند: لەئێستادا تشوبوون بەنەوەی نوێی كۆرۆنا زۆر زیادیكردوە، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆیان بپارێزن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×