2021-03-02   511     
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چهند بڕیارێكی نوێی تایبهت بهڕوبهڕوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهركرد. بهپێی یهكێك لهبڕیارهكان یانە، کافتریاو شوێنی یارییەکان نابێت خزمەتگوزاریی نێرگەلەکێشان پێشکەش بکەن.
ئاوێنه: بەپێی بڕیارە نوێکانی وەزارەتی ناوخۆ، پێویستە کافتریا، یانەو چێشتخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان لە دەرەوە لەنێو باخچەکانیان پێشکەش بە میوانانیان بکەن و ئەوانەی باخچەیان نییە پێویستە ژمارەی میوانان لە ژوورەوە سنووردار بکەن و تەواوی دەرگە و پەنجەرە و هەواگۆڕکێکان بکەنەوە و بەبەردەوامی دووری پێویست لەنێوان مێزەکاندا هەبێت.
هاوکات لەهۆڵەکانی بووکگواستنەوە دەبێت ژمارەی ئامادەبووان سنوورداربکرێت و رێگە لە قەرەباڵخی بگیرێت. بڕیارەکانیش لە ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021 جێبەجێ دەکرێن.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "هەموو جۆرە کۆبوونەوە، گردبوونەوە، کۆنفرانس و بۆنەی ئایینی و کۆمەڵایەتیش قەدەغەیە".
لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە لە 5 تاوەکو 7ـی مانگی ئازار جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی، دیپلۆماسی و هاوپەیمانان و نەتەوە یەکگرتووەکان، هاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق قەدەخەیە.
کاری بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان و لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەردەوام دەبێت، ئەوەش بە رەچاوکردنی تەواوی رێکارە خۆپارێزییەکان.
وەزارەتی ناوخۆ لە 10-3-2021 جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخەکە دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی داوە بە وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بۆ دەرکردنی هەر بڕیارێکی پێویست تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵا.
دهقی بڕیارهكان:

